یۆرگن كڵۆپ: ناتوانین به ئه‌نجامی گه‌وره له مان یونایتد ببه‌ینه‌وه

له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر یونایتد له پرێمه‌رلیگ كه بڕیاره یارییه‌كه دوووشه‌ممه‌ی داهاتوو بكرێت، یۆرگن کلۆپ راهێنەری لیڤەرپوول دووپاتیدەکاتەوە لەم وەرزە ئەستەمە بتوانن بە ئەنجامی گەورە لە مانچێستەر یونایتد ببەنەوە، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، تێن هاگ راهێنه‌ری مان یونایتد جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كریستیانۆ هێشتا له پلانه‌كانی دایه، ده‌شڵێت: یارییه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول هیچ جیاوازییه‌كی نییه له یارییه‌كانی دیكه.
یۆرگن كڵۆپ: هه‌موومان هه‌ڵه ده‌كه‌ین
یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ئاشكرای ده‌كات داروین نونێز دوای کارتە سوورەکەی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس داوای لێبوردنی كردووه.
كڵۆپ ده‌شڵێت: به نونێزم گوت پێویست ناکات هێندە بچێتە نێو ناخی بابەتەکەوە، ئێمە هەموومان مرۆڤین و هەڵە دەکەین لە ژیانماندا، پێویستە نونێز بەردەوام بێت، گرنگ ئەوەیە جارێکی دیکە ئەم کارە دووبارە نەکاتەوە و باشتر بێت.
كڵۆپ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گه‌ڕانه‌وه‌ی فێرمینیۆی بۆ مه‌شقه‌كان راگه‌یاند، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: فێرمینۆ لە دۆخێکی باشە و بەشداری مەشقەکانی کردووە و بۆ یاریکردن ئامادەیە، دیێگۆ جۆتا و جۆنزیش نزیکن لە گەڕانەوە، بەڵام دەرفەتیان ننیە بۆ ئەوەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد یاریی بکەن، لە وەرزی رابردوو بە ئەنجامی گەورە لە مان یونایتدمان بردەوە، بەڵام دەزانم ئەمساڵ دووبارە نابێتەوە، دۆخەکە تەواو جیاوازە، هەرچەندە یونایتد دوو هەفتەی خراپی بەڕێکردووە.
كڵۆپ گوتیشی: ده‌نگۆی رۆیشتنی کیتا، بەڕاستی زۆر پێکەنیناوییە، هیچ شتێک لەئارادا نییە و لە تیپەکەمان دەمێنێتەوە.
تێن هاگ: دۆڕان به 4 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر زۆر دڵته‌نگی كردم
ئیریك تین هاگی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد پێش ئه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه له گه‌ری سێیه‌می پرێمه‌رلیگ رووبه‌رووی لیڤه‌رپوول ببنه‌وه رایگه‌یاند یارییه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول بۆ ئه‌وان هیچ جیاواز نییه و ده‌بێت یارییه‌كی باش ئه‌نجام بده‌ن.
تێن هاگ گوتیشی: بێگومان دۆڕاندن به چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر زۆر دڵته‌نگی كردم، پێش تاكتیك و فه‌لسه‌فه‌ی تۆپی پێ و شێوازی یارییكردن پێویسته بیر له روحیه‌تی یاریزانه‌كان بكه‌ینه‌وه به‌راستی من هه‌ر له خوله‌كی یه‌كه‌مه‌وه ئه‌و روحیه‌ته‌م له یاریزانه‌كان نه‌بینی.
هاگ ده‌شڵێت: هه‌میشه خاوه‌نی یانه‌كه بردنه‌وه‌ی ده‌وێت پێویسته هانده‌رانیش پشتیوانی یانه‌كه بكات، من زۆر ده‌مێك نییه لێره‌م نازانم كێشه‌كانیان له كه‌یه‌وه ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام ئێمه ده‌بێت هه‌موومان پێكه‌وه رووبه‌ڕووی كێشه‌كان ببینه‌وه، من نازانم رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو چی روویدا، یاریزانه‌كان بیر و هۆشیان لای خۆیان نه‌بوو، بێگومان كریستیانۆش یه‌كێك بوو له‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كریستیانۆ هه‌ر له پلانه‌كانی مندا بوونی هه‌یه، به‌ڵی باش ده‌زانم یارییه‌كانی لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر یونایتد هه‌میشه گرینگه و ركابه‌رییه‌كی تووند هه‌یه له‌نێوانیاندا ئێمه‌ش ده‌بێت سه‌رجه‌م یارییه‌كان ببه‌ینه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌م یارییه، ئێمه یاریی بۆ یاریی هه‌وڵی هه‌ستانه‌وه و به‌هێزبوونی خۆمان ده‌ده‌ین ركابه‌ری داهاتووشمان لیڤه‌رپووله بۆ ئێمه هیچ جیاوازییه‌كی نییه ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت ته‌نیا ئه‌نجامدانی یارییه‌كی باشه.