سەرۆک وەزیرانی فینلەندا ناچارکرا پشکنین بکات

كوردستان24 - هه‌ولێر
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌كی له‌نێو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ســانا مارین، سه‌رۆك وه‌زیرانی فینله‌ندا له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی، بڕیاریدا پشكنینی مادده هۆشبه‌ره‌كان بۆ خۆی ئەنجامبدات.
سانا مارین، سه‌رۆك وه‌زیرانی فینله‌ندا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌كه‌ی له‌نێو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كه خه‌ریكی سەماکردن بوو له‌گه‌ڵ كچه هاوڕێكانی، له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس، كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و هاووڵاتییان، بڕیاریداوه پشكنیی مادده هۆشبه‌ره‌كان بۆ خۆی ئه‌نجامبدات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی فینله‌ندا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ر چه‌نده دڵنیایه له‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانی به‌كارنه‌هێناوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و كاردانه‌وه نه‌رێنییانه‌ی له‌نێو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا رووبه‌رووی بووه‌ته‌وه، بڕیاریداوه پشكنینه‌كان ئه‌نجامبدات، پێشبینیش ده‌كات هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا بكرێن.
له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌كانی نێو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سانا مارین گوتی، "من هیچ كارێكی نایاساییم ئه‌نجامنه‌داوه، له نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك تێده‌گه‌م و، متمانه‌م به‌وه هه‌یه خه‌ڵك بتوانن كاتی كاركردن و پشوو وه‌رگرتن له‌یه‌كدی جیابكه‌نه‌وه".
له‌ناوخۆیی فینله‌ندادا بابه‌ته‌كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێکەوتەوە. ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی وڵاته‌كه داوایان له سانا مارین ده‌كرد ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌شێك له حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی فینله‌ندا ره‌خنه‌یان له سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌یان ده‌گرت و، داوایان ده‌كرد سانا پشكنینی مادده هۆشبه‌ره‌كان بۆ خۆی ئه‌نجام بدات، چونكه گومان ده‌كه‌ن ناوبراو مادده هۆشبه‌ره‌كانی به‌كارهێنابێت.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا گرته ڤیدیۆیه‌كی سانا مارین، سه‌رۆك وه‌زیرانی فینله‌ندا له‌نێو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووه‌وه كه تێیدا خه‌ریكی سه‌ماكردنه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كچه هاوڕێكانی. ڤیدیۆكه كاردانه‌وه‌ی زۆر نه‌رێنی لێكه‌وته‌وه و، ژماره‌یه‌ك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش داوایان له سانا ده‌كرد به‌هۆی ڤیدیۆكه‌وه، ده‌ست له كار بكێشێته‌وه.