سەرۆک وەزیرانی فینلەندا ناچارکرا پشکنین بکات

كوردستان24 - هه‌ولێر
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌كی له‌نێو تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا، ســانا مارین، سه‌رۆك وه‌زیرانی فینله‌ندا له‌سه‌ر داوای ژماریه‌ك رۆژنامه‌نووس و كه‌سایه‌تی سیاسی، بڕیاریدا پشكنینی مادده هۆشبه‌ره‌كان بكات.
سانا مارین، سه‌رۆك وه‌زیرانی فینله‌ندا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌كه‌ی له‌نێو تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا كه خه‌ریكی سەماکردن بوو له‌گه‌ڵ كچه هاوڕێكانی، له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان ، بڕیاریداوه پشكنینی مادده هۆشبه‌ره‌كان بكات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی فینله‌ندا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ر چه‌نده دڵنیایه له‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانی به‌كارنه‌هێناوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و كاردانه‌وه نه‌رێنییانه‌ی له‌نێو تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا رووبه‌رووی بووه‌ته‌وه، بڕیاریداوه پشكنینه‌كان بكات. پێشبینیش ده‌كات هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا بكرێن.
له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌كانی نێو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سانا مارین گوتی، "من هیچ كارێكی نایاساییم ئه‌نجامنه‌داوه، له نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك تێده‌گه‌م و، متمانه‌م به‌وه هه‌یه خه‌ڵك بتوانن كاتی كاركردن و پشوو وه‌رگرتن له‌یه‌كدی جیابكه‌نه‌وه".
له‌ناوخۆیی فینله‌ندادا بابه‌ته‌كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێکەوتەوە. ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی وڵاته‌كه داوایان له سانا مارین ده‌كرد ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌شێك له حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی فینله‌ندا ره‌خنه‌یان له سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌یان ده‌گرت و، داوایان ده‌كرد سانا پشكنینی مادده هۆشبه‌ره‌كان بكات، چونكه گومان ده‌كه‌ن ناوبراو مادده هۆشبه‌ره‌كانی به‌كارهێنابێت.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا گرته ڤیدیۆیه‌كی سانا مارین، سه‌رۆك وه‌زیرانی فینله‌ندا له‌نێو تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا بڵاوبووه‌وه كه تێیدا خه‌ریكی سه‌ماكردنه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كچه هاوڕێی. ڤیدیۆكه كاردانه‌وه‌ی زۆر نه‌رێنی لێكهوتهوه و، ژماره‌یه‌ك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش داوایان له سانا ده‌كرد به‌هۆی ڤیدیۆكه‌وه، ده‌ست له كار بكێشێته‌وه.