تا ئێستا زیاتر له چاره‌كە ملیۆنێك سه‌ربازی كۆریای باشوور تووشی كۆرۆنا بوونه

كوردستان24 - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆریای باشوور له راگه‌یه‌ندراوێكدا تووشبوونی هه‌زار و 760 سه‌ربازی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ( كۆڤید – 19 )ـی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20 ـی ئابی 2022، وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆریای باشوور له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، زیاتر له هه‌زار و 760 سه‌ربازی دیكه‌یان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید – 19) بوونه. به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ناو سوپای كۆریای باشووردا تووشی كۆرۆنا بوونه گه‌یشته زیاتر له چاره‌كێك ملیۆن تووشبوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، تووشبووه نوێیه‌كان بریتین له هه‌زار و 131 سه‌ربازی پیاده، 155 هێزی ده‌ریایی، 214 كارمه‌ندی هێزی ئاسمانی، 106 هێزی مارینی، 122 حاڵه‌ت له‌نێو یه‌كه‌كانی ژێر فه‌رمانده‌ی راسته‌وخۆی وه‌زاره‌تی به‌رگری و چوار حاڵه‌تی تریش له‌نێو وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌دا.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئاژانسی كۆری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان تووشبوونی 129 هه‌زار و 411 تووشبووی نوێ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له‌ناوخۆیی وڵاته‌كه‌دا راگه‌یاند، به‌مه‌ش كۆی گشتی تووشبووان له كوریای باشوور گه‌یشته 22 ملیۆن و 129 هه‌زار و 387 تووشبوو و، ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته 25 هه‌زار و 980 مردوو.