ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش: به‌شێك له وڵاته ئه‌فریقییه‌كان به‌هۆی كه‌می خۆراكه‌وه ده‌ناڵێنن
K24 - هەولێر:
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ئیسته‌نبوڵه‌وه ئاشكرایكرد، به‌هیواین هه‌نارده‌ی گه‌نمی ئۆكرانیا بۆ جیهان به‌رده‌وام بێت.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له گوتارێكدا ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 20ـی ئاب/ئۆگێستی 2022) له ئیسته‌نبۆڵه‌وه رایگه‌یاند، بۆ رێگه‌گرتن له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دانه‌وێڵه، هه‌نارده‌ی گه‌نمی رووسی و ئۆكرانی، گرنگه به‌رده‌وام بێت.
گۆتێرێش هه‌روه‌ها گوتی: "تا ئێستا 50 هه‌زار تۆن دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی هه‌نارده‌ی جیهان كراوه".
ده‌شڵێت: "به‌شێك له وڵاته ئه‌فریقییه‌كان به‌هۆی كه‌می خۆراكه‌وه ده‌ناڵێنن، بۆیه به‌رده‌وامبوونی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی له ئێستادا زۆر گرنگه".
بۆ به‌دواداچوون له‌باره‌ی چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئێستا له توركیایه، ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته سه‌ردانی به‌نده‌ری (زیبۆرت)ـی له ئیسته‌نبۆڵ كرد.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش، به یاوه‌ری پشكنه‌رانی تایبه‌ت، گه‌یشته بنكه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش، كه تایبه‌ته به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
له 27ـی ته‌مموز/یۆلیۆی رابردوو، له ئیسته‌نبۆڵ بنكه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ هه‌نارده‌ی گه‌نم بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی توركیا، ئۆكرانیا و رووسیا، كرایه‌وه.
له 22ـی هه‌مان مانگیش، به‌چاودێری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریش سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، مه‌راسیمی واژووكردنی هه‌نارده‌ی گه‌نمی ئۆكرانی، له ئیسته‌نبۆڵ به‌ڕێوه‌چوو.