چاڤی: یاریزانی باشم بۆ شوێنگرهوهی بۆسكێتس ههیه
چاڤی هێرناندێز راهێنهری یانهی بارسێلۆنا پێیوایه رۆیشتنی كاسێمیرۆ زیان به ریال مهدرید دهگهیهنێت، پێشبینی دهكات چهند یاریزانێكیش له بارسێلۆنا بڕۆن.
باسێلۆنا لە ئامادەکارییەکانی بۆ گەڕی دووەمی لالیگا بەردەوامە و سبەی یهكشهممه لە كاتژمێر 11:00ـی شهو به كاتی ههولێر، رووبەڕووی ریال سۆسیداد دەبێتەوه، چاڤی چاوی لە یەکەمین سەرکەوتنی ئەم وەرزەیە دوای ئەوەی لە گەڕی یەکەمدا لەگەڵ رایۆ ڤاییکانۆ یەکسان بوو، بۆ ئەم یارییەش بارسا لە تواناکانی سێرخیۆ بۆسکێتس بێبەش دەبێت دوای ئەوەی لە گەڕی یەکەمدا بە کارتی سوور دەرکرا، بۆ ئەم یارییەش کۆندێ ناتوانێت یاریی بکات، چونکە هێشتا بلاوگرانا ناوی ئەم یاریزانەی تۆمار نەکردووە.
چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنای له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی دا له بارهی یارییهكهی سبهی بهرامبهر ریال سوسیدا هێمای بۆ ئهوه كرد كه هێشتا کۆندێ ناوی بۆ یارییهكانی لالیگا تۆمار نەکراوە و چاوەڕێ دەکەین و لە کاتێکی دیکە لیستەکەمان بۆ ئەم یارییە بڵاو دەکەینەوە، لەبارەی ئۆبامیانگەوە هێشتا بازاڕی گواستنەوەکان کراوەیە و نازانین چی روودەدات، رەنگە هەندێک بڕۆن و هەندێکی دیکە بێن، بەڵام هێشتا ئۆبامیانگ و مێمفیس دێپای یاریزانی ئێمەن و دەتوانن بەشداری بکەن، تهنانهت ژمارەیەک یاریزانیشمان هەیە کە بتوانن شوێنی بۆسکێتس بگرنەوە، لە کاتێکی دیکە بڕیار لەسەر پێکهاتەکەمان دەدەین.
چاڤی له بهرسیڤێكی رۆژنامهنووساندا له بارهی كاسێمیرۆ گوتی: رۆیشتنی کاسێمیرۆ زیان بە ریال مەدرید دەگەیەنێت، چونکە ئەم یاریزانە بەشێکی گرنگ بوو لە پێکهاتەی یانەکەیان، تهنانهت یهكێك بوو له كاریگهرترین یاریزانهكانی تۆپی پێی ئهورووپا.
چاڤی دهشڵێت: من هەموو کاتێک دەڵێم پێویستە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دابخرێت پێش ئەوەی خولەکان دەستپێبکەن، بۆ نمونە پرێمەرلیگ لە پێنجی مانگ دەستپێدەکات و پێویستە لە چواری مانگ بازاڕی گواستنەوەکانی دابخرێت.