باكووری كوردستان.. له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا 16 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا 16 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا 16 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

K24 - هەولێر:

لە ئاکامی رووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای دیلۆك له‌ باكووری كوردستان، 16 كەس گیانیان لەدەستدا و 21 كه‌سی دیکەش برینداربوون.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر لە رێگای سەرەکی (تارسوس- ئادانا)، خۆی به‌ تیمێكی فریاكه‌وتن و تیمی مه‌یدانی ئاژانسی مه‌یدانی ئیخڵاسی توركی كێشاوه‌.

تیمی فریاكه‌وتن سه‌رقاڵی رزگاركردنی سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێلێك بوون، كه‌ تووشی رووداوی هاتووچۆ ببوو، تیمی مه‌یدانی ئاژانسی (ئیخلاس)ـی توركیش له‌وێ خه‌ریكی رووماڵی رووداوه‌كه‌ بوون.

بەگوێره‌ی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە رووداوەکەدا، 16 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە دووانیان کارمەندانی فریاکەوتنن، چواریان کارمەندی تەندروستی و دوو کەسیش رۆژنامەنووسن.

داود گول پارێزگاری دیلۆك، رایگەیاند، کاتژمێر 10:45 خوله‌كی بەیانی ئەمڕۆ (شه‌ممه‌ 20ـی ئاب/ئۆگێستی 2022)، رووداوه‌كه‌ روویداوه‌، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، گه‌یشته‌ 16 كه‌س و 21 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو هاووڵاتیانەی لە رووداوەکەدا نەیانتوانیووە بگەنە کەسوکاریان، دەتوانن پەیوەندی بە ناوەندى هەماهەنگيى تەندروستيى كارەسات (SAKOM) بكه‌ن ،زانیاریی لەبارەیانەوە وەربگرن.

سه‌رچاوه‌:AA