شەڕی ئۆکرانیا زیان بە فڕۆکەکانی عێراق دەگەیەنێت

عێراق پارچەی یەدەگی فڕۆکە رووسییەکانی دەست ناکەوێت
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا فرۆکە جەنگییەکانی عێراق کە دروستکراوی رووسیان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.

گۆڤاری فۆربسی ئەمەریکی بڵاوی کردووەتەوە، فڕۆکەکانی سوپای عێراق رووبەڕووی ئاستەنگ و گرفتی زۆر بوونەتەوە لە نۆژەنکردنەوە و پاراستنی فڕۆکە جەنگییەکان، کە دروستکرای رووسیان و نۆژەنکردنەوەیان بەهۆی جەنگی ئۆکرانیا وەستاوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی وەستانی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا، عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی داعش سست بووە .

گۆڤارەکە بە پشتبەستن بە راپۆرتێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکردووە، سزاکانی سەر رووسیا رێگربوون لەوەی عێراق بتوانێت پارچەی یەدەگی فڕۆکە رووسییەکانی دەست بکەوێت، ئەوەش کاریگەری نەرێنیی لەسەر توانای عێراق هەبووە بۆ پاراستنی فڕۆکە جەنگییەکانی و هێلیکۆپتەری فەرماندەیی فڕۆکەوانیش لە جۆری ئێم ئای 17 و ئێم ئای 28 و ئێم ئای 35،  لە ئەنجامی ئەم قەیرانە زیانی زۆری بەرکەوتووە و ئەوەش کاریگەری نەرێنیی هەبووە لەسەر پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر  لەلایەن عێراق.