حەبێك کۆتایی بە هەڵوەرینی قژ دەهێنێت

ئەگەر بە شێوەیەکی دیکە بەکاربهێندرێت کاریگەری زیاتری دەبێت
هەڵوەرینی قژ
هەڵوەرینی قژ

K24 - هەولێر:

دەرمانی مینۆکسیدیل کە لە رێگەی (بەخاخ) پرژەوە بۆ چارەسەرکردنی هەڵوەرینی قژ بەکاردەهێندرا، لە نوێترین توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە، ئەگەر بە شێوەیەکی دیکە بەکاربهێندرێت کاریگەری زیاتری دەبێت.

بەو پێیەی هەڵوەرینی قژ یەکێکە لە گرفتەکانی سەردەم، توێژەران و پسپۆڕان بەردەوامن لە کارکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك کە کۆتایی بەم گرفتە بهێنێت.

پزیشکان و توێژەران ئاشکرایانکرد، بەکارهێنانی دەرمانی مینۆکسیدیل بەشێوەی حەب، سوودێکی زیاتر دەگەیەنێت، وەك لە بەکارهێنانی بەشێوەی پرژاندن.

لەم دواییانەدا پزیشکان بۆیان دەرکەوتووە، وەرگرتنی حەبی مینۆکسیدیل، چالاکانە دەبێتە هۆی باشتر و خێراتر گەشەکردنی قژ.

لە ساڵی 1988، مینۆکسیدیل بەشێوەی (بەخاخ) بەکارهێنانی بۆ پیاوان رەزامەندی لەسەر درا، ئەمەش بەمەبەستی رێگریکردن لە هەڵوەرینی قژ و یارمەتیدانی لە دووبارە گەشەکردنەوەی، دواتر لە ساڵی 1992 بەکارهێنانی بۆ ژنان پەسەندکرا.

سەرەڕای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی دەرمانەکە بەدەستیهێنا، بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمان لە ئەمەریکا، تا ئێستا رەزامەندی نەداوە لەسەر ئەوەی وەك حەب بەکاربهێندرێت.