چ کاتێک خواردنەوەی چای گەرم فێنکت دەکاتەوە؟

K24 - هەولێر:
توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆتاوای کەنەدی ئاماژە بەوە دەدات، خواردنەوەی گەرم دەتوانێت جەستە فێنک بکاتەوە، بەڵام تەنیا لە کەشوهەوایەکی وشک و ژینگەیەکی کراوەدا.
زۆرینەی خەڵکی کاتێك پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە، مەیلیان لە خواردنەوە ساردەکانە، بەبێ ئەوە بزانن خواردنەوەی چا و قاوەی گەرم کاریگەرییان زیاترە، بە گوێرەی توێژینەوە زانستییەکان.
دکتۆر ئاولی جای لەوبارەیەوە دەڵێت: لەکاتی خواردنەوەی چای گەرمدا، پلەی گەرمی جەستە دادەبەزێت، بەمەرجێك ئەو ئارەقە زیادەیەی جەستە دەریداوە، توانای بەهەڵمبوونی هەبێت.
لەگەڵ خواردنەوەی چای گەرم، جەستە بە خێراییەکی زیاتر ئارەق دەکاتەوە، لە حاڵەتێکیشدا، ئارەقەکە هەلی بەهەڵمبوونی بۆ برەخسێت "لە کەشێکی گونجاودا"، ئەوا جەستە فێنک دەبێتەوە.
ئاماژە بەوەش درا، خواردنەوەی گەرم لە کەشوهەوای شێداردا، ناتوانن یارمەتیدەربن لە فێنککردنەوەی جەستە.