دهست به درووستكردنی شهقامی شهست مهتری له ههشتی حهسارۆك كرا
K24- هەولێر
وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان گرێبەستێکی بە گوژمەی 7 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بە مەبەستی گەیاندنی چەند خزمەتگوزارییەک بۆ گەڕەکی 8ی حەسارۆکی هەولێر لەگەڵ کۆمپانیایەکی ناوخۆیی ئیمزا کرد.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامهوانی هاوبەشدا لەگەڵ پارێزگاری هەولێر و کۆمپانیای گەلیاوە، رایگهیاند، سوورن لهسەر گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەو گەڕەکە.
گرێبەستەکە دروستکردنی شەقامی شەست مەتری و دەرکردنی ئاوەڕۆی ئەو شەقامە لەخۆدەگرێت. بە گوێرەی زانیارییەکانی وەزیری شارەوانی، شەقامە شەست مەترییەکە، 2.8 کیلۆمەتر درێژه و پانی شهقامهكه 60 مەتره، سێ ئاوهڕۆی به درێژی 1.4 کیلۆمەتر و 800 مەتر و 1.2 کیلۆمەتر بۆ درووست دهكرێت. ئەو شەقامە شەست مەترییە، دووسایدی لاوان بە گەڕەکی پێنجی حەسارۆک دەبەستێتەوە.
بە پێی گرێبەستەکە، کۆمپانیای جێبەجێکار پێویستە لە ماوەی 110 رۆژدا، پرۆژەکە تەواو بکات. کۆمپانیای گەلیاوە، بەڵێنی داوە، پرۆژەکە زووتر لە کاتی دیاریکراو، تەواو بکات.
ماوەی زیاتر لە 18 ساڵە زەوییەکانی گەڕەکی هەشتی حەسارۆک دابەشکراوە، بەڵام خزمەتگوزاریی پێنەگەیشتووە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی مەیدانی بۆ ئەو گەڕەکە کرد و چاوی بە بەشێک لە خاوەن زەوییەکان کەوت. ئەو کات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، موژدەی بە خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا، کێشەکانیان چارەسەر دەکات و بوار بۆ پێدانی مۆڵەتی بیناکردن دەکرێتەوە و پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەم زەوییانە بەپێی پلانێکی گونجاو دەستپێدەکات.