ده‌ركه‌وت یانه‌یه‌كی دیكه‌ش كریستیانۆی ره‌تكردووه‌ته‌وه

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فه‌ره‌نسا ئاشكرای كردووه یانه‌ی مارسێی فه‌رنسا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كریستیانۆ رۆناڵدۆ بگوازێته‌وه به‌ڵام ره‌تی كردووه‌ته‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی RMCـی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هانده‌رانی مارسێی فه‌ره‌نسا كه ئه‌م وه‌رزه له چامپیۆنزلیگ یاری ده‌كه‌ن داوای گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه‌كه گوێ به داواكارییه‌كانی هانده‌رانی نادات و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه هیچ نیازێكیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی مانچێسته‌ر یونایتد هه‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی مارسێ گفتووگۆی كردووه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بۆ سه‌رگرتنی ئه‌و گرێبه‌سته له نێوان كریستیانۆ و یانه‌كه سه‌رینه‌گرتووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی CBS Sportsـی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه له چه‌ند رۆژی داهاتوو یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند دوایین ده‌رفه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ ده‌ڕه‌خسێنێت، به‌ڵام كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سباستیان كیل به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی دۆرتمۆند له دوایین لێدوانی دا بۆ رۆژنامه‌ی بیڵد رایگه‌یاند هیچ نیازێكیان نییه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كریستینۆ رۆناڵدۆ و هیچ هێرشبه‌رێكی دیكه بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیاش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئێستا كریستیانۆ رۆناڵدۆ ته‌نیا له‌به‌رده‌م دوو بژارده‌یه، پێویسته داهاتووی خۆی له نێوان دۆرتمۆند و لیسبۆنا یه‌كلایی بكاته‌وه.
به گوێره‌ی میدیایه‌كان بێت كریستیانۆ بژارده‌ی دۆرتمۆندی نه‌ماوه، ئێستا تاكه هیوایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له چامپیۆنزلیگ یاری بكات، ته‌نیا سپۆرتینگ لیسبۆنای پورتوگالییه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ وه‌رزی رابردوو له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه گه‌ڕایه‌وه مان یونایتد، دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان، لە یەکەم وەرز لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 39 یاریکرد و توانی 24 گۆڵ و سێ ئاسیست تۆمار بکات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2009 یاریی بۆ یونایتد كردووه، ئه‌وكات 3 نازناوی پرێمه‌رلیگ و نازناوێكی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان به‌ده‌ستهێناوه.