ته‌رمی قوربانیانی دوو رووداوه‌كه‌ی هاتووچۆی ماردین به‌خاكسپێردران
K24 – هه‌ولێر:
له شاری دێركی سه‌ر به پارێزگای ماردینی باكووری كوردستان، ته‌رمی ئه‌و 19 هاووڵاتییه به خاك سپێردران، كه له ئه‌نجامی دوو رووداوی هاتوچۆدا له سنووره‌كه گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
له باره‌ی رووداوی یه‌كه‌مه‌وه، دوێنێ پارێزگای عەنتاب لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، کە لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای سەرەکی تارسوس-ئادانا-عەنتاب، 15 کەس گیانیان لەدەستداوە و 31 کەسیش برینداربوون
رووداوی دووه‌م لە ئاکامی تەقینی وەستێنەری بارهەڵگرێک و چوونی بۆ خەڵک لە ناوچەی ئوچئیۆڵ لە شاری دێرك رووی دا.
ئاژانسی فرانس پرێس، له‌و باره‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه، له ئاكامی هه‌ردوو رووداوه‌كه‌دا 34 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی 50 هاووڵاتی دیكه بریندار بوون.
دوای ئەنجامدانی نوێژی مردوو لەسەریان، کە هەریەک لە وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو؛ پارێزگاری ماردین، مەحمود دەمیرتاش و پەرلەمانتاری ئاك پارتی لە بازنەی ماردین، جەنگیز دەمیرکایا بەشدارییان تێیدا کرد؛ تەرمەکان لەو بەشەی بۆ خێزانه‌كانیان تەرخان کراون لە گۆڕستان بە خاك سپێردران.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ، فرانس پرێس