یەدەگی دراوی بیانی لە عێراق بۆ سەرووی 80 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە

دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی
دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی

K24 – هه‌ولێر:

عەمار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی  عێراق رایگەیاند، یەدەگی دراوی بیانی لە وڵاتەکە بۆ سەرووی 80 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ئەو بەرپرسەی بانکی ناوەندی پێی وایە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ یەدەگی بیانی دەگاتە 90 ملیار دۆلار.

هاوکات روونیشی کردەوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی یەدەگی بیانی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهاندا دەگەڕێتەوە، کە ئەوەش رەنگدانەوەی لەسەر یەدەگی دراو هەبووە.