مه‌سرور بارزانی هاوخه‌می بۆ رووداوه‌كه‌ی مه‌زارگه‌ی قه‌تاره ده‌ربڕی
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی مه‌زارگه‌ی قه‌تاره له كه‌ربه‌لا ده‌ربڕی.
له تویتێكدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، به خه‌مێكی قووڵه‌وه هه‌واڵی داڕمانی مه‌زاری قه‌تاره‌ی پێشه‌وا عه‌لی ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت، پێمان گه‌یشت، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و هێشتا به‌شێكیان له ژێر داروپه‌ردووی مه‌زاره‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه: سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌كه‌م و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی به هه‌موو دامه‌زراوه ته‌ندرووستییه‌كانییه‌وه ده‌ربڕیوه بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره هاوكاری و پشتیوانییه‌ك بۆ خه‌ڵكی كه‌ربه‌لای پیرۆز.