دۆسیه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی له دژی كریستیانۆ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه
دۆسیه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد تێیدا تۆمه‌تبار كرابوو جارێكی دیكه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه له كاتێكدا نزیكه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر به ته‌واوه‌تی داخرا بوو.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه ده‌روونیه ئاڵۆزه‌ی ئه‌م هاوینه تێیكه‌وتووه كه به‌هۆیه‌وه ده‌نگۆی رۆیشتنی له مان یونایتد هه‌یه، له ئێستا رووبه‌ڕووی تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بووه‌ته‌وه له لایه‌ن كاسرین مایۆرگا خانمه مۆدێلی ئه‌مریكی.
دادگای لاس ڤێگاس دۆسیه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی ڕه‌تكرده‌وه كه كاسرین مایۆرگا دژی كریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆماری كرد بوو، كه تێیدا باس له‌وه كربابوو له ساڵی 2009 له هۆتێلێكی لاس ڤێگاس له لایه‌ن كریستیانۆوه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ری.
دادگا بێ تاوانی دۆسیه‌ی ده‌ستدرێسی سێكسی به كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌خشیوه، ئه‌وكات كریستیانۆ له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانی ئه‌ستۆپایكی خۆی سه‌لماند و ئه‌و كچه به‌وه تاوانباركرا كه ویستویه‌تی خۆی به‌ناوبانگ بكات.
به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو، رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌و دۆسیه‌یه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی مایۆرگا تانه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی دادگا داوه و داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی له بڕیاره‌كه كردووه، هاوكات پۆلیستی شاری لاس ڤێگاسی ئه‌مریكاش داواكارییه‌كی پێشكه‌شی دادگا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌و دۆسیه‌یه بكرێت.
له‌لای خۆشییه‌وه كریستیانۆ رۆناڵدۆ ساڵانێكه به ته‌واوه‌تی تێوه‌گلانی به‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و بابه‌ته دووره له به‌ها ڕه‌وشتییه‌كانی.
به‌ڵام پێگه‌ی بی بی سی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه پێشتر كریستیانۆ رۆناڵدۆ 375 هه‌زار دۆلاری داوه‌ته مایۆرگا بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵایه‌كه‌ی بكشێنێته‌وه و به‌بێده‌نگی واز له‌و بابه‌ته بهێنێت، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و كچه نماییشكاره ئه‌مریكیه دۆسییه‌كه‌ی زیندووكردووه‌ته‌وه و داوای 25 ملیۆن دۆلار وه‌كو قه‌ره‌بووكردنه‌وه له كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دادگا رۆژی سێشه‌ممه له رێگه‌ی دانیشتنێك به‌شێوازی ئۆنلاین بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمیر ئه‌م بابه‌ته تاوتوێ ده‌كات.