بەڤیدیۆ.. لە سعوودیە کەسێک لە هەورە تریشقە رزگاری بوو

لە سەربانی باڵەخانەیەك خەریکە هەورە تریشقە لێی دەدات
هەورە تریشقە
هەورە تریشقە

K24 - هەولێر:

کەسێک بووە لە پارێزگای دمەد لە ناوچەی جەزان لە سعوودیە، بە شێوەیەکی "موعجیزەئاسا" لە هەورە تریشقەیەك رزگاری بوو.

وەك لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، رووداوەکە نزیکەی شەش چرکە دەخایێنێت، تێیدا کەسێك لە سەربانی باڵاخانەیەکە و تەنیا چەند مەترێك لە هەورە تریشقەکەوە دوورە کاتێک بەر شوێنێکی سەربانی باڵەخانەکە دەکەوێت.

هەینی رابردووش، لە پارێزگای سەبیا دوو کەس بەهۆی هەورە تریشقەوە گیانیان لەدەستدا، ئەمە لەکاتێکدا ئەو ناوچەیە بارانێکی بەخوڕ و هەورە تریشقەی زۆر بەخۆوە دەبینێت.