ئاگاداری شێوازی جەستەتان بن کاتێک حەب دەخۆن!

توێژەران: لەسەر لای راست کاریگەرییەکەی خێراتر دەبێت
حەب
حەب

K24 - سلێمانیK:

توێژەران ئامۆژگاریمان دەکەن لەسەر لای راست پاڵبکەوین کاتێک حەب دەخۆین. 

توێژەران لە زانکۆی جۆنز هۆپکنزی ئەمەریکی لێکۆڵینەوەیەکیان کردووە لەسەر کاریگەری شێوازی جەستەی مرۆڤ لەسەر کاریگەری قوتدانی حەب.

کاریگەری حەبەکان کاتێک دەستپێدەکات کە پێکهاتە چالاکەکان لە گەدەوە بۆ ریخۆڵەکان دەچن، هەروەها کاتێکیش حەبەکان بەخێرایی لە گەدەدا دەتوێنەوە ئەوا ماددە چالاکەکانی ناوی بەخێرایی بۆ دوانزەگرێ دەگوازرێنەوە.

توێژەرانی ئەمریکی تێبینیان کردووە، سەرەتای دەستپێکردنی کاریگەری حەب لەکاتی دانیشتن یان وەستان بەشێوەیەکی ئاسایی نزیکەی 23 خولەک دەخایەنێت.

بەڵام ئەگەر کەسەکە لەسەر لای راستی جەستەی بێت لەکاتی قوتدانی حەبەکە، ئەوا دەستپێکردنی کاریگەرییەکەی لە 10 خولەک زیاتر ناخایەنێت.

هەر بەپێی توێژینەوەکە، ئەگەر لەسەر لای چەپ حەب بخورێت، ئەوا نزیکەی 100 خولەکی پێدەچێت تا کاریگەرییەکەی دەردەکەوێت.

توێژەرە ئەمەریکییەکان، پوختەی لێکۆڵینەوەکە زانستییەکەیان لە پێگەی ئەلیکترۆنی زانکۆی جۆنز هۆپکنز بڵاوکردووەتەوە.