وادەی دەنگدان بە ئەندامانی کۆنگرەی پارتی ئاشکرا کرا

800 ئەندام بۆ کۆنگرە هەڵدەبژێردرێن
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، 27ی ئەم مانگە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە دەستپێدەکات.

نەجات حەسەن، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی بە کوردستان24ی راگەیاند: "لە 27/8/2022، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی 14 دەستپێدەکات".

گوتیشی: "ماوەی دەنگدان بەپێی ژمارەی دەنگدەر دەگۆڕێت، چونکە دیار نییە چەند رۆژ دەخایەنێت".

لەبارەی ژمارەی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی 14ی پارتی، نەجات حەسەن، گوتی: "زیاتر لە 600 هەزار ئەندام مافی دەنگدانیان هەیە، کە 800 ئەندامی کۆنگرە هەڵبژێرن".

بڕیارە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ یان سەرەتای مانگی 11، کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوەبچێت.

بەپێی پەیڕەوی کۆنگرە تەنها ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەبێ دەنگدان دەبنە ئەندامی کۆنگرە، لە %25ی ئەندامانی کۆنگرەش دەبێت ئافرەت بن.