داوا له هاووڵاتییانی رووسیا ده‌كرێت وه‌ك خۆبه‌خش به‌شداری له شه‌ڕدا بكه‌ن

K24 - هه‌ولێر
لــه شاری فۆلۆفوسۆ و ژماره‌یه‌ك شاری دیكه‌ی رووسیا له‌رێگه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بڵندگۆكانه‌وه داوا لــه هاووڵاتییان ده‌كرێت وه‌ك خۆبه‌خش به‌شداری له شه‌ڕی دژ به ئۆكرانیا بكه‌ن.
ماڵپه‌ری (بی بی سی)ـی به‌ریتانی بڵاویكردووته‌وه، رووسیا به‌هۆی شه‌ڕی دژ به ئۆكرانیا ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی له‌ده‌ستداوه، توانای سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ش لاوازبووه‌ته‌وه. له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، وه‌ك زۆرینه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی رووسیا، لــه شاری فۆلۆفوسۆش، لــه رێگه‌ی بڵندگۆكانه‌نه‌وه داوا لــه هاووڵاتییانی رووسیا ده‌كرێت وه‌ك خۆبه‌خش به‌شداری لــه شه‌ڕی دژ به ئۆكرانیا بكه‌ن.
بانگه‌وازییه‌كه لــه رێگه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئه‌و بڵندگۆكانه‌وه ده‌كرێت كـه به ستوونه به‌رزه‌كانی نێو ژماره‌یه‌ك شاری رووسیادا به‌ستراونه‌ته‌وه. له بانگه‌وازییه‌كه‌دا داوا لــه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كــه ته‌مه‌نیان نێوان 18 بۆ 60 ساڵدایه به‌شداری له شه‌ڕه‌كه‌دا بكه‌ن. به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ماڵپه‌ری (بی بی سی)، زۆرینه‌ی هاووڵاتییانی رووسیا به‌ده‌م بانگه‌وازییه‌كه‌وه ناچن و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه وه‌ك خۆبه‌خش به‌شداری له شه‌ڕه‌كه‌دا بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، زیانه گیانه‌كانی سوپای رووسیا لە شه‌ڕی ئۆكرانیادا، تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 70 هه‌زار سه‌رباز، بۆیه به‌رپرسانی سه‌ربازی رووسیا ناچاربوونه داوا لــه هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن وه‌ك خۆبه‌خش به‌شداری لــه شه‌ڕه‌كه‌دا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ئامارانه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن رووسیاوه پشتراستنه‌كراونه‌ته‌وه.