پێشوازی له كونسوڵی نوێی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان كرا

K24 - هه‌ولێر
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە (بەوەکالەت) پێشوازی لە ئیرڤین هیکس، کونسوڵى گشتى نوێى ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان و شاندى یاوەرى کرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22 ـی ئابی 2022، رێبەر ئەحمەد، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە (بەوەکالەت) پێشوازى لە ئیرڤین هیکس، کونسوڵى گشتى نوێى ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان و شاندى یاوەرى کرد. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، لــە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تاوتوێی بارودۆخى سیاسى لــە عێراق، هەرێمى کوردستان و ناوچەکە بە شێوه‌یه‌كی گشتى كردووه و، جه‌ختكراوه‌ته سه‌ر بەهێزتر کردن و پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا.
لــه راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، بەرپرسى فەرمانگەی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ کونسوڵى گشتى نوێی ئه‌مه‌ریكا خواستووه و، ئامادەیى حکومەت و فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەیشی نیشانداوه بۆ هاوکارى و هەماهەنگیکردن لەگەڵ تیمى کونسوڵگەرى بۆ سەرخستنى کار‌و ئەرکەکانیان لە هەرێمى کوردستان.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
رۆژى دوو شەممە ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٢ رێبەر ئەحمەد، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە (بەوەکالەت) پێشوازى لە ئیرڤین هیکس، کونسوڵى گشتى نوێى ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان و شاندى یاوەرى کرد.
ئێرڤین هیکس، خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بۆ دەستبەکاربوونى لە هەرێمى کوردستان و ئەو پێشوازییە گەرمەى لێى کراوە و ئاماژەى بە پەیوەندى دۆستانەى نێوان ئەمریکا و هەرێمى کوردستاندا.
بەرپرسى فەرمانگە (بەوەکالەت) بەخێرهاتنى کونسوڵى گشتى نوێی کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست و ئامادەیى حکومەت و فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی نیشاندا بۆ هاوکارى و هەماهەنگیکردن لەگەڵ تیمى کونسوڵگەرى بۆ سەرخستنى کار‌و ئەرکەکانیان لە هەرێمى کوردستان. هەروەها ئاماژەى بە پەیوەندى دۆستایەتى نێوان هەرێمى کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا کرد و رۆڵیانی بەرزنرخاند لە هاوپەیمانى نێوەدەوڵەتى دژى داعش و هاوکاریکردنى عێراق و هەرێمى کوردستان.
لە تەوەرێکى تر‌ى کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تیشکیان خستە سەر بارودۆخى سیاسى لە عێراق و هەرێمى کوردستان و ناوچەکەش بەگشتى. هەروەها جەختکرایەوە لە بەهێزتر کردن و پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان لە بوارەکانى جێى بایەخى هەردوولابێت