ئینفۆگرافیک.. یەکگرتنەوەی حزبی دیموکرات

چوار جار لێکترازان لەناو ریزەکانی حزبی دیموکرات روویداوە
هەردوو باڵی حزبی دیموکرات 16 ساڵ بە جیا کاریان کرد
هەردوو باڵی حزبی دیموکرات 16 ساڵ بە جیا کاریان کرد

K24 – هەولێر

دوای 16 ساڵ دابڕان رۆژی یەکشەممە 21/8/2022، هەردوو باڵی حزبی دیموکرات، لەژێر ناوی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران یەکگرتنەوەیان راگەیاند.

حزبی دیموکراتی کوردستان لە 16/8/1945 لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرۆکایەتی پێشەوا قازی محەمەد دامەزراوە، لە ساڵی 1967 دووەمین کۆنگرەی خۆی بەستووە، لەو کۆنگرەیەدا کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حزبی دیموکراتی کوردستان جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند، جارێکی دیکە لە کۆنگرەی چوارەم لە ساڵی 1980 دەستەیەکی حەوت کەسی لە حزبی دیموکرات جیا بوونەوە و نەگەڕانەوە ناو حزبەکە، ساڵی 1988 لە کۆنگرەی هەشتەم جارێکی دیکە بەشێک لە سەرکردە و کادیرانی حزبی دیموکرات لەژێر ناوی " رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ" جیابوونەوە و دواتر گەڕانەوە ناو حزبی دیموکرات.

دوایین لێکترازان لەناو ریزەکانی حزبی دیموکرات لە ساڵی 2006 بوو لە کۆنگرەی 13حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جیابوونەوەی خۆیانی لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران راگەیاند، ماوەی 16 ساڵ ئەو دوو حزبە لەژێر ناوی جیاوازدا خەباتیان دەکرد.