سەرۆک بارزانی و نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان کۆبوونەوە

جەخت کە چارەکردنی كێشە و قەیرانەكانی عێراق لە چوارچێوەی دەستوور و بە شێوازی دیالۆگ کرایەوە
کۆبوونەوەی سەرۆك مەسعود بارزانی و جنین پلاسخارت
کۆبوونەوەی سەرۆك مەسعود بارزانی و جنین پلاسخارت

K24 – هەولێر

سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە جنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق کرد.

رۆژی دووشەممە 22ی ئابی 2022 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و قەیرانی سیاسی ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە كێشە و قەیرانەكانی عێراق لە چوارچێوەی دەستوور و بە شێوازی دیالۆگ چارەسەر بكرێن.

ز