قوباد تاڵەبانی: کاتی ئەوەیە چەقبەستوویی بشکێنین

قوباد تاڵەبانی و جێنین هێنس پلاسخارت لە هەولێر کۆبوونەوە
قوباد تاڵەبانی و جێنین پلاسخارت لە هەولێر کۆبوونەوە
قوباد تاڵەبانی و جێنین پلاسخارت لە هەولێر کۆبوونەوە

K24 – هەولێر:

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، بۆ گفتوگۆی نیشتیمانی و قوربانیدان لەپێناو چاکەی گەورەتر، کاتی ئەوەیە چەقبەستوویی بشکێنن.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە هەولێر، لەگەڵ جێنین هێنس پلاسخارت نێردەی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، کۆبووەوە.

دوای کۆبوونەوەکە لە تویتێکدا قوباد تاڵه‌بانی نووسیویەتی، لە کۆبوونەوەکەدا گفتووگۆیان لەسەر ئەنجامدانی گفتووگۆی نیشتیمانی کردووە، قوربانیدان لەپێناو چاکەی گەورەتر، تێڕوانینی هاوبەش و پابەندبوونیان بە هەوڵدان بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان جەختیشیکردووه‌تەوە، ئێستا کاتی ئەوەیە چەقبەستوویی بشکێنن.

هەرچەندە قوباد تاڵەبانی باسی لە جۆری چەقبەستوویەکە نەکردووە، بەڵام تا ئێستا لایەنەکانی هەرێمی کوردستان، لەسەر دیاریکردنی بەربژێری سەرۆک کۆماری عێراق و چۆنییەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، ناکۆکن.