راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ کوردانی تاراوگە
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، بەهەماهەنگی ناوەندی رەوەندی کوردستانی، پۆلی ئۆنلاین بۆ فێربوونی زمانی کوردی به‌هه‌ردوو شێوەزاری سۆرانی و بادینی، بۆ منداڵانی تاراوگە دەکاتەوە.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 22ـی ئاب/ئۆگێستی 2022) رایگه‌یاند، کۆرسی یەکەمی خوێندن بۆ فێربوونی زمانی کوردی به‌هه‌ردوو شێوەزاری سۆرانی و بادینی بۆ منداڵانی تاراوگە، لە 8ـی ئاداری 2022 دەستیپێکرد و لە 21ـی ئاب کۆتاییهات، تێیدا 107 منداڵی کورد لە وڵاتانی جیاوازەوە بەشداریانکرد، كه بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج مانگ به‌رده‌وام بوو.
وەزارەتی پەروەردە بۆ کۆرسێکی دیكه دەرگای خۆتۆمارکردن دەکاتەوە، کە لەلایەن مامۆستایانی شارەزای زمانی کوردی وەزارەتی پەروەردە کۆرسەکان دەگوترێنەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، دەتوانن لەرێگەی وێبسایتی ئەلیکترۆنی ناوه‌ندی ره‌وه‌ندی كوردستانی، منداڵەکانتان تۆماربکەن و پاشان کۆدیان بۆ دروستدەکرێت و رۆژانی هەموو یەکشەممەیەک وانەکان بە ئۆنلاین ده‌گوترێنه‌وه.
لێره‌وه سه‌ردانی وێبسایتی ئەلیکترۆنی ناوه‌ندی ره‌وه‌ندی كوردستانی بكه‌ن