زانیاری نوێ له باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی خێزانێكی خه‌ڵكی قه‌زای سێمێڵ له باكووری كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا، لە شاری باتمانی باکووری کوردستان سێ هاووڵاتیی دانیشتووی کۆمەڵگەی مسێریکێی سەر بە قەزای سێمێلی پارێزگای دهۆك گیانیان لەدەستدا و هاووڵاتییەکی دیكه‌ش برینداربوو، كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون.
ئەمڕۆ دووشەمەممە (22 ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، سەرچاوەیەک لە قەزای سێمێل بە کوردستان24 ـی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ خێزانێکی دانیشتووی کۆمەڵگەی مسێریکێی سەر بە قەزای سێمێل لە شاری باتمانی باکووری کوردستان تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون. لە ئەنجامی رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا، کەسێکیش بە سەختی برینداربوو.
مسلم سلێڤانەیی، خزمی قوربانییەکان کە لەئێستادا لە نەخوشخانەیه‌کی شاری باتمانن، بە کوردستان24ی راگەیاند، حاجی حسێن ره‌مه‌زان باڤی سلێڤانه‌یی، و هاوسه‌ره‌كه‌ی بوشرا حه‌سه‌ن و خوشكێكی به ناوی خه‌مێ ره‌مه‌زان ئه‌حمه‌د و كوڕه‌كه‌ی بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی سەردانی باکووری کوردستانیان کردبوو، بەڵام توشی ئەو رووداوە بوونە.
سەرچاوەکە گوتیشی: حاجی حوسێن و هاوسه‌ره‌كه‌ی و خوشكه‌كه‌ی گیانیان لەدەستداوە، کوڕەکەشی كه ته‌مه‌نی 23 ساڵه به هۆی كاریگه‌ری برینه‌كه‌یه‌وه له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه.
په‌یامنێری كوردستان24 له باكووری كوردستان رایگه‌یاند، رووداوه‌كه له ناوچه‌ی حه‌سه‌ن كیێڤی سه‌ر به پارێزگای باتمان روویداوه و ته‌رمی قوربانییه‌كان گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری و ئاماده‌كاری بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان ده‌كرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان.