راوێژكارێكی بایدن ده‌ست له‌كارده‌كێشێشته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنی فاوچی، راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ رووبه‌ڕووبه‌نه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه و ده‌ڵێت، "جارێ كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه خانه‌نشین ببم".
رۆژی دووشه‌ممه 22ـی ئابی 2022، ئه‌نتۆنی فاوچی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای نیشتیمانی بۆ هه‌ستیاری و نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان و، راوێژكاری جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لــه راگه‌یه‌ندرواێكدا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.
كۆتایی ئه‌مساڵ، ته‌مه‌نی ئه‌نتۆنی فاوچی ده‌بێته 81 ساڵ، بــۆیه ناوبراو بڕیاریداوه واز لــه پۆسته‌كه‌ی بهێنێت كــه ماوه‌ی 38 ســاڵه به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای نیشتیمانییه بۆ هه‌ستیاری و نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید - 19)ـش بووه‌ته راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
فاوچی لــه راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ره‌تی كرده‌وه خانه‌نشین ببێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ھێشتان كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه خانه‌نشین ببم، په‌ره بــه كاره‌كه‌م ده‌ده‌م، لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌مه‌وه و، به‌هه‌موو هێز و خولیامه‌وه به‌رده‌وام ده‌بم.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا سوپاسی راوێژكاره‌كه‌ی كرد و گوتی، "به‌هۆی ئه‌نتۆنی فاوچییه‌وه، ئێستا ژیانی ده‌یان هه‌زار هاووڵاتیی ئه‌مریكی پارێزراوه. له‌و ماوه‌یه‌ی كــه به‌رپرسی په‌یمانگه‌ی نیشتیمانیش بووه، زۆر كاری باشی بۆ ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامداوه و، پابه‌ند بووه بــه كاره‌كه‌ی، سوپاسی ده‌كه‌ین كه خزمه‌تێكی زۆری به خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا گه‌یاندووه".
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ساڵی 2020، فاوچی بووه‌ته راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردووش‌دا به كه‌سایه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ناسێندرا. له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌مریكاوه زۆر رێزی لێده‌گیرێت، چونكه 38 ســاڵه به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای نیشتیمانیی ئه‌مه‌ریكایه بۆ هه‌ستیاری و نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان و راوێژكاری ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكاش بووه.