ئەنجوومەنی باڵای دادوەری تەواوی کارەکانی هەڵپەسارد
K24 - هەولێر
لــه راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق سه‌ركۆنه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی سه‌دری كرد و، رایگه‌یاند، ته‌واوی كاره‌كانی دادگاكانی لــه عێراق هه‌ڵده‌په‌سێرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23 ـی ئابی 2022، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه، له‌رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه كۆبووه‌وه. ئه‌نجوومه‌نه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵپه‌ساردنی ته‌واوی كاره‌كانی هه‌موو دادگاكانی له‌ناوخۆیی عێراقدا راگه‌یاند.
لــه راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا هاتووه، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در كــه له‌رێگه‌ی فشار و هه‌ڕه‌شه‌وه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌نجوومه‌نه‌كه نه‌یتوانی دانیشتنی خۆی ئه‌نجامبدات و له‌رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه كۆبووه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا سه‌ركۆنه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كرد و، لایه‌نگرانی سه‌دری به پێشێڵكردنی یاسا و ده‌ستووری عێراق تۆمه‌تبار كرد. حكومه‌تی عێراق و ره‌وتی سه‌دریش به به‌رپرسیار ده‌زانێت له‌به‌رامبه‌ر لێكه‌وته‌كانی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23 ـی ئابی 2022، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در چوونه به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن. چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی كرد و به كارێكی "مه‌ترسیدار" ناوی برد.