لە كەركووك داعش پەلاماری پۆلیسی فیدراڵی دەدات

کوژراو و بریندار هەن

K24 – کەرکووک

چەکدارانی داعش لە سێ شوێنی جیاواز هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، لە ئەنجامدا دوو پۆلیس کوژراون و یەکێکی دیکەش برینداربووە.

سۆران کامەران، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووك رایگەیاند: "دوو هێرش لە سنووری حەویجە بووە هێرشەکەی دیکەش لە سنووری داقووق بووە، پۆلیسێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندارە".

گوتیشی: "چەکدارانی داعش هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ( حەجل )ی ناحیەی ریاز و موختاری گوندەکە بەناوی محەمەد نەجم لەلایەن چەکدارانی داعش کوژراوە و کوڕەکەشی بریندارە".

پەیامنێرمان، ئاماژەی بەوەشکرد: "چەکدارانی داعش لە شارۆچکەی داقوق هێرشیان کردووەتەوە سەر خاڵێکی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی عێراق و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس کوژراون".

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، چەكدارانی داعش بە چەکی سووک و مامناوەند هێرشەکانیان ئەنجامداوە.