لە ماوەی شەش مانگدا دەست بەسەر ملیۆنێک تۆن كەرەستەی ماوە بەسەرچوودا گیراوە
K24 – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانییەکان سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، دەستی بەسەر ملیۆنێک و 84 هەزار و 764 تۆن کەرستەی ماوەبەسەرچوودا گرتووە.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاماری چالاکیی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردووەتەوە و بە پێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا 38 هەزار و 109 سەردان هەبووە 10 هەزار و 650 پسوولەی سزادانیش دەرکراون.
ئامارەکان بە پێی ئەو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆیانەی ناویان هاتووە، بەو شێوەیەن:
شاری هەولێر:
حەوت هەزار و 723 سەردان
لەم سەردانانەدا، 507 حاڵەتی پسوولەی سزادان دەركراوە.
دەست بەسەر 166 هەزار و 229 تۆن كەرەستەی ماوە بەسەرچوودا، گیراوە.
شاری سلێمانی:
سێ هەزار و 806 سەردان
لەم سەردانانەدا، 223 حاڵەتی پسوولەی سزادان دەركراوە.
دەست بەسەر 804 هەزار و 229 تۆن كەرەستەی ماوەبەسەرچوودا، گیراوە.
شاری دهۆك:
نۆ هەزار و 615 سەردان ئەنجامدراوە.
لەم سەردانانەدا، 152 حاڵەتی پسوولەی سزادان دەركراوە.
88 هەزار و هەشت تۆن كەرەستەی ماوەبەسەرچوو، دەستی بەسەردا گیراوە.
ئیدارەی گەرمیان:
حەوت هەزار و 251 سەردان هەبووە.
لەم سەردانانەدا، 141 حاڵەتی پسوولەی سزادان دەركراوە.
26 هەزار و 432 تۆن كەرەستەی ماوەبەسەرچوو، دەستی بەسەردا گیراوە.