چوارچێوەی هەماهەنگی هەموو گفتوگۆیەک لەگەڵ رەوتی سەدر رەتدەکاتەوە

"حكومەت بەرپرسیارە لە پاراستنی موڵكی دەوڵەت گیانی فەرمانبەران"
لۆگی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
لۆگی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی

K24 – هەولێر

چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی ئێستای بەغدا بڵاوکردەوە و هەموو جۆرە گفتوگۆیەک لەگەڵ رەوتی سەدر رەتدەکاتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوەشکردووە، حكومەت بەرپرسیارە لە پاراستنی موڵكی دەوڵەت، گیانی فەرمانبەران و بەتایبەتی دەسەڵاتی دادوەری.

چوارچێوەی هەماهەنگی سەرکۆنەی هەڵکوتانە سەر ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەکات لەلایەن لایەنگرانی سەدر، داواش دەکات هێز و لایەنە سیاسییەکان بێدەنگ نەبن لە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییە و ئیدانەی بکەن.

لەو راگەیەندراوەدا چوارچێوەی هەماهەنگی راشیگەیاندووە، تا خۆپیشاندەران لەبەردەم دامودەزگاکانی دەوڵەت نەکشێنەوە ئامادەنین هیچ جۆرە گفتوگۆیەک لەگەڵ رەوتی سەدر بکەن.

لەو راگەیەندراوەدا چوارچێوەی هەماهەنگی راشیگەیاندووە، تا خۆپیشاندەران لەبەردەم دامودەزگاکانی دەوڵەت نەکشێنەوە ئامادەنین هیچ جۆرە گفتوگۆیەک لەگەڵ رەوتی سەدر بکەن و داواشیکرد، شکۆ بۆ وڵات بگەڕێندرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 23/8/2022، لایەنگرانی سەدر خۆپێشاندانەکەیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە گواستەوە بەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق. لــه‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق سه‌ركۆنه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی سه‌دری كرد و، رایگه‌یاند، ته‌واوی كاره‌كانی دادگاكانی لــه‌ عێراق هه‌ڵده‌په‌سێرێت.