هۆزێکی فەللوجە حەشدی شەعبی بە کوشتنی رۆڵەكانیان تۆمەتبار دەکات

تا ئێستا چارەنووسی زیاتر لە 600 كەسیش نا دیارە.

K24 – ھەولێر

سەرۆك ھۆزێك لە شارەدێی سەقڵاوییەی نزیك فەللوجە رایگەیاند، تەرمی ئەندامانی ھۆزەكەیان دۆزیوەتەوە كە بە دەستی حەشدی شەعبی كوژراون، تا ئێستا چارەنووسی زیاتر لە 600 كەسیش نا دیارە.

شێخ فەوزی محەممەدی، سەرۆک هۆزی مەحامدە لە شارەدێی سەقڵاوییەی نزیک فەللوجە لە رۆژئاوای عێراق رایگەیاند: "٤٣ تەرمی ئەندامانی هۆزەکەمان دۆزیوەتەوە، کە لە لایەن چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە کوژراون".

شێخ فەوزی گوتیشی: "جیا لە کوشتنی ئەم کەسانە، تا ئێستا چارەنووسی 640 رۆڵەی هۆزەکەمان دیار نییە".

شێخی هۆزی مەحامدە داواشی کرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی و بەرپرسانی حەشدی شەعبی دادگایی بکرێن.