ئۆپۆزیسیۆن پارتی و یه‌كێتی به هه‌وڵی درێژكردنه‌وه‌ی خولی په‌رله‌مان تۆمه‌تبارده‌كه‌ن و ئه‌وانیش ره‌تیده‌كه‌نه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ رایانگه‌یاند، مه‌به‌ست له نوێكردنه‌وه‌ی بابه‌تی نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (23 ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، له‌سه‌ر داوای نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆبووه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه له‌باره‌ی پرسی نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بوو.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانن، به‌ڵام دڵنیان له‌وه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی پرسی نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوور، ته‌نیا به‌هانه‌یه‌كه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م خووله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، چەند لایەنێك لە پەرلەمان دەیانەوێت بەھۆی ره‌شنووسی دەستوورەوە ماوەی ئەم خوولەی پەرلەمان درێژ بكەنەوە، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دژی ئەم ھەنگاوەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەپاڵ ئەو ماددانەی پێشتر بۆ ره‌شنووسی دەستوور نووسراون، چەندین ماددەی دیكەی سیاسی و حوكمڕانی ماون، پێویستە تەواو بكرێن.
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێویستە لیژنەی نووسینەوەی دەستوور لە پەرلەمان سەرجەم فراكسیۆنەكان لەخۆبگرێت. ئاماژەی بەوەشكرد، بەڵگەیان لەبەردەستە دەسەڵات لە ھەرێم نایەوێت ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت.
هه‌روه‌ها كاوه عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، "به‌به‌هانه‌ی نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوور، ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت ته‌مه‌نی ئه‌م خووله‌ی په‌رله‌مان درێژبكاته‌وه".
راشیگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوور دان، به‌ڵام داوای حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، بۆ ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستانه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ردوو فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تیانكرده‌وه پرسی نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوور په‌یوه‌ندی به درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه هه‌بێت.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پارتی له‌گه‌ڵ نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانه، رێز له را و بۆچوونی لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه ده‌گرێت. ناوبراو ره‌تیكرده‌وه نوێكردنه‌وه‌ی پرسی نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌م خووله‌ی په‌رله‌مانه‌وه هه‌بێت.
وتیشی: "بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی ته‌نها به پارتییه‌وه نییه، به‌ڵكوو په‌یوه‌ندی به سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه".
له‌هه‌مانكاتدا، زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به كوردستان24ـی گوت، "ئێمه وه‌كو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌موو كاتێك له‌گه‌ڵ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بووین، رێزمان هه‌یه بۆ براده‌رانی فراكسیۆنه‌كانی دیكه، به‌ڵام نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان دوو بابه‌تی جیاوازن. ده‌ستوور په‌یوه‌ندی به هه‌موو تاكێكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه".
له‌به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی باسی له په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی كرد له‌باره‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئێمه و پارتی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م خووله‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبووین، ده‌بێت له‌ماوه‌ی ئه‌م خووله‌دا ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بنووسرێته‌وه. بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش پێویسته حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كڕیزبن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌ی یاسایی راسپارد، هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌به‌ر.
ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن په‌رله‌مانه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌بووه‌ته خاوه‌ن ده‌ستووری خۆی. لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش زیاتر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و باسه‌یان تاوتوێكردووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن. له‌سه‌ر داوای نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌باره‌ی بابه‌تی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور كۆبووه‌وه.