نێچیرڤان بارزانی: په‌كخستنى دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رى دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له باره‌ی خۆپیشاندانی سه‌درییه‌كان بڵاوكرده‌وه و تێیدا ره‌خنه‌ی له په‌كخستنی كاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری گرتووه و رایگه‌یاند، په‌كخستنى دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رى دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه داوا له هه‌موو لايه‌نه‌كان و له خۆپيشانده‌ران ده‌كه‌ين دامه‌زراوه‌كان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى بپارێزن و له ره‌وتى ئاشتييانه و مه‌ده‌نى دوور نه‌كه‌ونه‌وه.
په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق، وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له دژی خۆپیشاندانی ره‌وتی سه‌در و چوونه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، سه‌رجه‌م كاره‌كانی خۆی په‌كخست.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: "به‌وپه‌ڕى په‌رۆشى و نيگه‌رانييه‌وه له پێشهاته سياسييه‌كانى عێراق ده‌ڕوانين، كه تا دێت به ئاراسته‌ى په‌رته‌وازه‌يى و قووڵتربوونه‌وه‌ى زياترى قه‌يرانه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ى ئاسۆى چاره‌سه‌ردا ده‌ڕۆن".
هه‌روه‌ها هاتووه: "دۆخه‌كه وا خه‌ريكه داهاتووى وڵات و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌خاته مه‌ترسييه‌كى جددييه‌وه و كۆى پرۆسه‌ى سياسى و حوكمڕانى و دامه‌زراوه‌كان په‌كده‌خات".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، "خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيى ئاشتيانه، مافێكى ره‌وا و ده‌ستووريى پارێزرا‌وه، به‌ڵام په‌كخستنى دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رى دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه داوا له هه‌موو لايه‌نه‌كان و له خۆپيشانده‌ران ده‌كه‌ين دامه‌زراوه‌كان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى بپارێزن و له ره‌وتى ئاشتييانه و مه‌ده‌نى دوور نه‌كه‌ونه‌وه. وڵات چيتر به‌رگه‌ى ئه‌م هه‌موو قه‌يرانه سه‌خت و بارگرژييه ناگرێت و درێژه‌كێشانى زياترى ئاڵۆزى، دواجار به زيانى ته‌واوى گه‌لى عێراق ته‌واو ده‌بێت".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه عێراق پێویستیی به گفتوگۆ هه‌یه و نووسیویه‌تی: "وڵات پێويستى به گفتوگۆيه‌كى جدديى نيشتمانى و به‌رپرسيارانه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كانه بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، هه‌ر ئه‌وه‌ش تاكه ڕێگه‌ى دروسته بۆ ده‌رچوون له قه‌يران و بنبه‌ستى سياسى و گه‌ياندنى وڵات به كه‌نارى ئارامى".