سه‌میر نه‌سڕی ئامۆژگارییه‌كی كریستیانۆ ده‌كات
سەمیر نەسری ناوه‌راستكاری پێشووی فه‌ره‌نسی، ئامۆژگاری کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی دەکات پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئۆڵمپیک مارسێی وڵاتەکەیەوە بکات.
سەمیر نەسری ته‌مه‌ن 35 ساڵ كه ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه وازی له یاریكردن هێناوه و پێشتر یاریی بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەکانی ئارسێناڵ و مانچێستەر سیتی و ئۆڵمپیک مارسێی كردووه، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵ پلەسی وڵاتەکەی ئامۆژگاری کریستیانۆ رۆناڵدۆ خاوەنی پێنج خەڵاتی بالۆن دەکات، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەی وڵاتەکەیەوە بکات و، هاوشانی ئالێکسس سانچێزی چیللیی دەتوانن رکابەریەکی باش لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوەکان بکەن.
ئەم ئامۆژگارییەی نەسری لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوو دەنگۆیەک بڵاوکرایەوە گوایە بەرپرسانی مارسێی ئۆفەری گواستنەوەی رۆنالدۆیان رەتکردووەتەوە، بەڵام هەر زوو بەرپرسانی یانەکە هەواڵەکەیان رەتکردەوە.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، بڕۆنۆ فێرناندێزی ناوه‌راستكاری پورتوگالی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له دوایین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند كه ده‌زانێت كریستیانۆ رۆناڵدۆ چی بڕیاریكداوه، به‌ڵام ڕه‌تی كرده‌وه ئاشكرای بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ وه‌رزی رابردوو له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه گه‌ڕایه‌وه مان یونایتد، دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان، لە یەکەم وەرز لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 39 یاریکرد و توانی 24 گۆڵ و سێ ئاسیست تۆمار بکات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2009 یاریی بۆ یونایتد كردووه، ئه‌وكات 3 نازناوی پرێمه‌رلیگ و نازناوێكی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان به‌ده‌ستهێناوه.