هۆشیار زێباری: مانگرتنی ره‌وتی سه‌در له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری په‌یامێكی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، هۆشیار زێباری رایگه‌یاند، مه‌رجه‌عی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌ستووره و مانگرتنی ره‌وتی سه‌در له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری په‌یامێكی هه‌یه.
زێباری له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: مانگرتنی ره‌وتی سه‌در له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری و دواتر كشانه‌وه‌ی ئاشتییانه‌یان، په‌یامێكی خوازراوی گه‌یاند، كه عێراقییه‌كان و مه‌رجه‌عیه‌تی ره‌شید و نوێنه‌رانی به‌رده‌وام داوای چاكسازیی دادوه‌رییان كردووه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری پێویسته بێلایه‌ن و بێگه‌رد بێت و به دوو پێوانه نه‌پێوێت و به كرده‌وه نه‌ك به گوفتار به ئه‌ندازه‌ی چوونیه‌ك له دووری هه‌موو لایه‌ك بوه‌ستێت و ده‌ستووریش مه‌رجه‌عه.