ئاسایشی سلێمانی: 17 تیرۆریستی سهر به داعشمان دهستگیركردووه

K24 – ههولێر:
ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا، ئاشكرایكرد، 17 كهسیان دهستگیركردووه، كه شانهی نووستووی داعش بوونه و پیلانیان ههبووه كاری "تیرۆریستی" ئهنجام بدهن.
به گوێرهی راگهیهندراوهكه، ئهو كهسانه لهسهر زانیاری ھەواڵگری و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، لەچەند ھەڵمەتێکی جیادا لە سلێمانی، چەمچەماڵ، تەکیە و باریکە دەستگیرکراون.
له راگهیهندراوهكهی ئاسایشدا هاتووه، ئهو كهسانهی دهستگیركراون، دوو مهفرهزه بوون و یهكهمیان "پیلانیان دانابوو چەند ئەفسەرێکی باڵا لەھێزی پێشمەرگەو چەند مامۆستایەکی دیاری ئاینی تیرۆر بکەن".
ههروهها هاتووه، ئهو گرووپه حهوت كهس بوونه و "لە رێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە دەکەونە ژێر کاریگەری فکری توندڕەوی داعش و بانگەشە بۆ بڵاوکردنەوەی کاروچالاکییەکانی تیرۆریستان دەکەن و دوای خۆڕێکخستنیان، سەرەتا پیلان دادەنێن بۆ تیرۆرکردنی مامۆستا فاتیح شارستێنی بانگخواز و عەمید سەردار و موقەدەم رزگار حەمە ساڵح و بابان تەھا لە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و تەقاندنەوەی چەند بارەگایەکی حزبی".
ههر لهو بارهیهوه، ئاسایشی سلێمانی باسی له كوژرانی هاووڵاتی ئهحمهد شهوكهت كردووه و رایگهیاندووه، "رۆژی ١٤ ی ئابی ٢٠٢٢ لەناوبازاڕی سلێمانی لەئەسحابەسپی تیرۆریستی ھەرە تاوانبار (ئاکام بەھادین ) ناسراو بە ئاکام کوردی لەگەڵ چەند تۆمەتبارێکی تر کە پیلانی تیرۆرکردنی مامۆستا فاتیح شارستێنی بانگخواز و ژمارەیەک ئەفسەر و پێشمەرگە دادەنێن و ناوبازاڕی سلێمانی و ئەسحابەسپی دەستنیشاندەکەن بۆ وەرگرتنی پارەو چەک و ئەنجامدانی چالاکییەک تا بەھۆی قەرەباڵغییەوە بتوان مەرامەکانیان جێبەجێ بکەن و ھەڵبێن .
ئەم تیرۆریستانە دەخرێتەژێرچاودێری و لەکاتی ھەوڵدانیان بۆ وەرگرتنی چەک و پارەکە و جێبەجێکردنی چالاکییەکەیان ھێزەکانمان جوڵەیان پێدەکرێت بۆ دەستگیرکردنیان لەو کاتەدا لەئەسحابەسپی ، تیرۆریستان رووبەڕووی ھێزەکانمان دەبنەوەو تەقەکردن روودەدات و ئاکام بەھادین و تۆمەتبارێکی تر دەستگیردەکرێن و ژمارەیەک تیرۆریستیی تریش ھەڵدێن کە بەداخەوە بەھۆی ئەم رووداوەوە ھاووڵاتی ئەحمەد شەوکەت کە لەخێزانێکی دڵسۆزو خەباتگێڕن شەھید بوو ".
ههروهها هاتووه:
- تیرۆریست ( محەمەد ئیبراھیم) ناسراو بە ئەبو جولەیبیب شەوی ١٦ ئابی ٢٠٢٢ لە سلێمانی دەستگیرکرا
- تیرۆریست ( رێبین سادق) شەوی ١٦ ئابی ٢٠٢٢ لە سلێمانی دەستگیرکرا
- تیرۆریست ( فریشتە حاتەم) رەگەزی ژن شەوی ١٨ / ١٩ ئابی ٢٠٢٢ لە باریکە دەستگیرکرا .
- تیرۆریست (شیفا محەمەد) ناسراو بەجیھاد کوردی رەگەز ژن شەوی ١٨ / ١٩ ی ئابی ٢٠٢٢ لە باریکە دەستگیرکرا .
- تیرۆریست (شادمان مەحمود ) شەوی ١٩ / ٢٠ ئابی ٢٠٢٢ لە سلێمانی دەستگیرکرا
- تیرۆریست ( رێبەر ئەحمەد ) ناسراو بە ئەبو دوگمە شەوی ١٩ / ٢٠ ئابی ٢٠٢٢ لە سلێمانی دەستگیرکرا .
سهبارهت به ئۆپراسیۆنی دووهمیش، ئاسایشی سلێمانی رایگهیاندووه،
ھاوکات ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەربەدەزگای ئاسایشی ھەرێم ، لەھەمان کاتدا جوڵەو مەرامەکانی مەفرەزەو تاقمێکی تری تیرۆریستی لە تەکیە و چەمچەماڵ دەخەنە ژێرچاودێری ورد کە پەیوەندیان لەگەڵ گروپەکەی سلێمانی دا ھەبوو و وەک شانەی نەنستووی داعش لەچالاکیدان . دوای بەدەستخستنی زانیاری دروست و ئاشکرابوونی پیلانەکانیان خرانە ژێرچاودێری شەوی ١٧ / ١٨ لەچەمچەماڵ لەکاتی ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی رێگایەک بۆھیجرەتکردنیان بۆ ناو تیرۆریستانی داعش پێنج ( ٥ ) لەئەندامەکانیان بەھاوکاری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکران کەدانیشتووی تەکیەن دانیان بەتاوانەکانیاندا نا ، کە ٣ ( سێ ) جار ھەستاون بە تێکدان و شکاندنی کێلی مەرقەد و پیاوچاکانی شێخانی کانی چنار لەگوندی کانی چنار و دارئەسحابە ، و پەیکەری عەبدولرەحمان پاشای بابان - شیان لە دەربەندی بازیان سوتاندووەو لەچەندین شوێن و جێگای جیاوازیش دروشمی تیرۆریستانی داعشیان نووسیووەو ئاڵای تیرۆریستانیان ھەڵکردوەو دووجاریش ئاڵای کوردستانیان لەدەربەندی بازیان کە بەرووکاری تەکییە شێواندوەو لەھەوڵی بەدەستخستنی چەکیشدا بوون تا چەند چالاکییەک ئەنجام بدەن. کەسەرجەمیان شەوی ١٧ / ١٨ ئابی ٢٠٢٢ دەستگیركران.