هەناردەی چین بۆ عێراق زیادیکردووە

هەناردەی چین بۆ عێراق لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ 7.5 ملیار دۆلار بووە
ئەرشیف - فۆتۆ: AA
ئەرشیف - فۆتۆ: AA

K24 - هەولێر

هەناردەی چین بۆ عێراق لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ بە رێژەی %30 بەراورد بە هەمان ماوەی 2021 زیادیکردووە.

بە گوێرەی داتاکانی دامەزراوەی عێراقی ئایندە (مؤسسة العراق المستقبل)، کۆی هەناردەی چین بۆ عێراق لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ 7.5 ملیار دۆلار بووە لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو 5.8 ملیار دۆلار بووە.

زۆرترین بڕی کاڵاش لە مانگی کانوونی دووەم کراوە کە بەهاکەی 1.5 ملیار دۆلار بووە، دوای ئەویش مانگی شوبات کە بڕی 1.28 ملیار دۆلار کاڵا هاوردەکراوە.

پێشبینی دەکرێت کۆی هەناردەی چین بۆ عێراق تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بگاتە 13 ملیار دۆلار، ئەمەش بەرزترین رێژەیە لە پێنج ساڵی رابردوویدا.