وشکەساڵی شوێنپێی 113 ملیۆن ساڵەی دایناسۆرێکی دەرخست

شوێنپێ دۆزراوەکەی ناو رووبارێکی ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا
شوێنپێ دۆزراوەکەی ناو رووبارێکی ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا

K24 – هەولێر

بە هۆی وشکەساڵیی فراوانەوە، شوێنپێی 113 ملیۆن ساڵ لەمەوبەری دایناسۆرێک لە ناو رووباری بەشی ناوەندیی تێکساسی ئەمەریکا، دەرکەوتووە.

لە دوای ساڵی 2000 شوێنپێی وەک شوێنپێیەکی گەورەی دایناسۆری "ئاکرۆکانتۆسور" نەبیندراوە، چونکە بنی رووبارەکە بە هۆی چەندین چین لم و قوڕەوە، نەدەبیندرا.

جێف دەیویس، یەک لە بەرپرسانی "پارکی دۆڵی دایناسۆرەکان" لە تێکساس، گوتی: ئەمانە جوانترین شوێنپێیەکانی جیهانن کە دەستکاری نەکراون.

بە پێی زانیارییەکانی ناوەندی "چاودێری وشکەساڵی ئەمەریکا"، ئەمساڵ وشکەساڵی تەواوی ناوچەکانی تێکساسی گرتووەتەوە.

.

هەفتەی رابردوو، 87٪ی ناوچەکانی ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا رووبەڕووی وشکەساڵی بوویەوە و بە بە هۆی گەرمای زۆر و هاینی وشکەوە، ئەو رووبارەی کە شوێنپێی دایناسۆرەکەی لێدۆزراوەتەوە، بە تەواوی وشکبووە.

جێف دەیویس، بە ئاژانسی "بی بی سی" گوت: شوێنپێیەکە بە درێژایی 35 مەترە و 60 شوێنپێ دیارە، مەزندە دەکرێت 140 شوێنپێ لەو دایناسۆرە بەجێ مابێت.

بە پێی قسەکانی جێف دەیویس، "ئاکرۆکانتۆسور" سێ پەنجەی هەبووە، باڵای پێنج مەتر و نزیکەی حەوت تۆن کێشی بووە.

.