پیكێ ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ڵ خوشكی یاریزانێكی بارسێلۆنا كه‌وته داوی خۆشه‌ویستی
جیرارد پیكێ به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنا دوای ئه‌وه‌ی له شاكیرا جیابووه‌وه، ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ڵ خوشكی هاوڕێیه‌كی بینرا و هێشتا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌سه‌ر ماوه كه گوایه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دایكی گاڤی یاریزانی بارسێلۆناش هه‌بووه.
پیکێ و شاکیرا لە مۆندیالی 2010 یەکتریان ناسی و دواتر لە كۆتاییه‌كانی ساڵی 2011 ئه‌و دووانه په‌یوه‌ندی سۆزداری خۆیان ئاشكرا كرد و خاوەنی دوو منداڵن بە ناوەکانی میلان و ساشا، پاش 12 ساڵ له په‌یوه‌ندی و به‌یه‌كه‌وه ژیان له ناوه‌راستی ئه‌مساڵ جیابوونه‌وه‌یان له‌یه‌كتری راگه‌یاند، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه گوایه پیكێ خیانه‌تی له شاكیرا كردووه بۆیه په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نێوانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له‌سه‌رووبه‌ندی جیابوونه‌وه‌یان، ده‌نگۆی په‌یوه‌ندی نێوان پیكێ و دایكی گاڤی هه‌بووه و تا ئێستا ئه‌م تۆمه‌تانه به‌بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه، له ئێستاشدا پیكێ له‌گه‌ڵ خوشكی فێران تۆرێسی هاوڕێی له بارسێلۆنا په‌یوه‌ندی سۆزداری دروست كردووه.
به گوێره‌ی میدیاییه‌كانی ئیسپانیا، هاوڕێ كچه نوێیه‌كه‌ی پیكێ ناوی كلارا مارتی ته‌مه‌ن 23 ساڵه و له كۆمپانیایه‌كه‌ی پیكێ به‌نێوی كۆسمۆس كار ده‌كات، كۆمپانیایه‌كه تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانی فیلم و سینه‌ما كه تێیدا ئه‌و كچه سه‌رپه‌رشتی بۆنه و فێستیڤاڵه‌كان ده‌كات.
په‌یوه‌ندی نێوان كلارا و پیكێ له فێستیڤاڵێكدا ئاشكرا بوو كه تێیدا ئه‌و دووانه له جیرۆنای كه‌ته‌لۆنیا به‌یه‌كه‌وه ده‌ركه‌وتن.