قوباد تاڵەبانی: پۆرتاڵی خزمەت هەنگاوێکی گرنکە بەرەو حکومەتی ئەلیکترۆنی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە هەولێر پێشوازیکرد لە ئێرڤن هیکس، کۆنسوڵی نوێی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و ئێرڤن هیکس، کۆنسوڵی نوێی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و ئێرڤن هیکس، کۆنسوڵی نوێی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان

K24 – هه‌ولێر:

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە هەولێر پێشوازیکرد لە ئێرڤن هیکس، کۆنسوڵی نوێی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا تاوتوێ کران.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کە ئه‌مڕۆ چوارشەممە (24ی ئاب/ ئۆگێستی 2022) بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران، بەبۆنەی دەستبەکاربوونییەوە، پیرۆزبایی لە کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا کرد و هیوای خواست لە ماوەی کارکردنیدا لە هه‌رێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئەمه‌ریکا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

لە بەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا باسی پۆرتاڵی خزمەت کرا کە پڕۆژەیەکی حکومەتی هەرێمە و زیاتر لە 400 جۆر خزمەتگوزاری لەخۆدەگرێت، لەمبارەیەوه قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا پۆرتاڵی خزمەت هەنگاوێکی گرنگه بە ئاراستەی حکومەتی ئەلیکترۆنی و کارئاسانییەکی باش بۆ هاووڵاتیان دابین دەکات. ئەمە جگە لەوەی رێگری لەگەندەڵی دەکات.

لە تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا باسی پرۆسەی ریفۆرم و هەنگاوکانی چاکسازی حکومەتی هەرێم کرا، قوباد تاڵەبانی داوایکرد ئەمه‌ریکا زیاتر هاوکاربێت لە بەرەپێشبردنی پرۆسەی ریفۆرم لە هەموو بوارەکاندا و بە تایبەتیش ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.

هه‌روه‌ها له‌ کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق کرا و هەردوولا هاوڕابوون کە لایەنە عێراقییەکان لەڕێی گفتوگۆوە کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن و رێگە نەدەن ناکۆکییەکان وڵات بەرەو ناسەقامگیری زیاتر ببات.

4635
456365
4365
4365
پقصقپ