مۆسكۆ: له دۆنیتسك 600 سه‌ربازی ئۆكرانی كوژران

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، له شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی دۆنیتسك، زیاتر له 600 سه‌ربازی ئۆكرانی له لایه‌ن سوپای رووسیاوه كوژراون.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (24ی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، 66 سه‌ربازی ئۆكرانی ره‌تیانكردووه‌ته‌وه به‌شداری شه‌ڕ بكه‌ن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌یی سوپای ئۆكرانیا بڕیاری داوه، هێزه‌كانیان له هه‌رێمه‌كه بكێشێته‌وه، چونكه توانای شه‌ڕكردنیان به ته‌واوی له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا باسی له‌وه‌شكردووه، سوپای رووسیا به چه‌كی ئامانج پێكه‌ری زۆر ورد بۆردومانی هێزه‌كانی ئۆكرانیای كردووه و سه‌دان كه‌سیان كوژراون و 8 ئامێری سه‌ربازییان سووتێنراوه.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه، له دوێنێوه، 7 پێگه‌ی فه‌رمانده‌ییه‌كانی سوپای ئۆكرانیا له ناوچه‌كه به چڕی كراونه‌ته ئامانج و وێران كراون و 5 كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش له ناوچه جیاجیاكانی سنووری شه‌ڕ ئاگریان تێبه‌ردراوه و 7 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئۆكرانیش خراونه‌ته خواره‌وه.