له‌ نزیك سایلۆی مه‌خموور چه‌كدارێكی داعش كوژرا

هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ نزیك سایلۆی مووسڵ، دوای كوشتنی چه‌كدارێكی داعش
هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ نزیك سایلۆی مووسڵ، دوای كوشتنی چه‌كدارێكی داعش

K24 – هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، لیوا یه‌حیا ره‌سووڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ نزیك سایلۆی مه‌خمووری سه‌ر به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا چه‌كدارێكی داعش كوژرا.

لیوا یه‌حیا ره‌سووڵ روونیكردووه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر راسپارده‌ و ئاراسته‌ی بڕیاره‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، مسته‌فا كازمی، هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر توانیان بۆسه‌ بۆ چه‌كدارێكی داعش دابنێن و له‌ نزیك سایلۆی مه‌خموور كوشتیان.

گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق هیچ زانیارییه‌كی زیاتری له‌ باره‌ی ناسنامه‌ی چه‌كداره‌كه‌ و چۆنێتی ده‌ركه‌وتنی له‌و ناوچه‌یه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.