یانهیهكی دیكهش كریستیانۆی رهتكردهوه
یانەی ئۆڵمپیک مارسێی فەرەنسی هیچ ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئهستێرهی پورتوگالی پێشکەش نەکردووە.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە گوایە کارگێری یانەی ئۆڵمپیک مارسێی فەرەنسا، لە هەوڵی گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆدان، هەر زوو بەرپرسانی یانەکەی ئەو دەنگۆیانەیان رەتکردەوە و بڵاویان کردووەتەوە ئەوان هیچ ئۆفەرێکیان بۆ گواستنەوەی خاوەنی پێنج خەڵاتی باڵۆن دۆر پێشکەش نەکردووە.
رۆمانۆ بڵاویشی کردووەتەوە پابلۆ لونگوریا سەرۆکی یانە فەرەنسیەکە خودی خۆی دەنگۆکانی رەتکردووەتەوە و دەڵێت ئەوان پرۆژەی خۆیان ئامادە دەکەن و گوێ بەمجۆرە دەنگۆیانە نادەن.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ وهرزی رابردوو له یانهی یوڤێنتۆسهوه گهڕایهوه مان یونایتد، دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان، لە یەکەم وەرز لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 39 یاریکرد و توانی 24 گۆڵ و سێ ئاسیست تۆمار بکات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2009 یاریی بۆ یونایتد كردووه، ئهوكات 3 نازناوی پرێمهرلیگ و نازناوێكی چامپیۆنزلیگی لهگهڵ شهیتانه سوورهكان بهدهستهێناوه.