به‌ فه‌رمی بارسێلۆنا رۆیشتنی ئۆمتیتی راگه‌یاند

ساموێل ئۆمتیتی
ساموێل ئۆمتیتی

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند ساموێل ئۆمتیتی بەرگریکاری فەرەنسی بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک دەبێتە یاریزانی یانەی لیچی ئیتاڵی و بۆ ساڵی داهاتوو دەگەڕێتەوە یانەکەیان.

ئۆمتیتی تاکو ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە و دەیەوێت بە رۆیشتنی ئەم یاریزانە بەشێک لە کێشە داراییەکانی چارەسەر بکات.

ئۆمتیتی له‌ هاوینی 2016 له‌ یانه‌ی ئۆلیمپیك لیۆن به‌ به‌های 25 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ بارسێلۆنا، دوو ساڵه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ پلانه‌كانی بارسێلۆنا نه‌ماوه‌، بۆیه‌ له‌ ماوه‌ی پێنج وه‌رزی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ته‌نیا به‌شداریی 133 یاریی كردووه‌، 2 گۆڵ و 1 ئاسیستی هه‌یه‌، ئۆمتیتی له‌م هاوینه‌ به‌خواستن بۆ یه‌ك وه‌رز له‌ به‌رامبه‌ر 2 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی لیچی ئیتاڵیا كرد كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ دوو یاری كردووه‌ هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی دۆڕاندووه.