سوپای ئه‌مه‌ریكا: له 24 كاتژمێردا چوار چه‌كداری لایه‌نگری ئێران له سووریا كوژران

K24 – هه‌ولێر:
سوپای ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، له خۆرهه‌ڵاتی سووریا، چوار چه‌كداری گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێرانیان كوشتووه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دوێنێ بنكه‌ی سه‌ربازی كونوكوی ئه‌مه‌ریگی و گرین ڤیڵدج له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا كرانه ئامانج و له به‌رامبه‌ردا هێلیكۆپته‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆردومانی پێگه‌یه‌كی سه‌ر به گرووپه چه‌كدارییه‌كانی لایه‌نگری ئێرانیان كرد.
فه‌رمانده‌ییه‌كه راشیگه‌یاند، له ئاكامی وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، چوار چه‌كدار كوژراون و حه‌وت بنكه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌كیش وێران كراون.
ماوه‌ی سێ رۆژه پێكدادانی پچڕ پچڕ له نێوان گرووپه چه‌كدارییه‌كان و سوپای ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا روویانداوه.
كۆماری ئیسلامی ئێران ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و گرووپه چه‌كداریانه‌وه هه‌بێت، كه ئه‌مه‌ریكا له سووریا كردوونییه‌ته ئامانج.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس