به هۆی قسه‌كردنی له‌سه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی گۆرانیبێژێكی ناسراوی توركیا ده‌ستگیركرا
K24 – هه‌ولێر:
گۆرانیبێژی ناسراوی توركیا گوڵشان بیرقدار كولا ئوغلۆ (46 ساڵ)، به تۆمه‌تی "هاندانی رق و كینه" و لێدوانی له باره‌ی قوتابخانه‌یه‌كی ئایینیه‌وه ده‌ستگیر كرا.
گوڵشان، به پشتیوانیكردنی پرسه‌كانی یه‌كسانی جێنده‌ری و هاوڕه‌گه‌زبازی له توركیا ده‌ناسرێت.
له مانگی نیسانی رابردوودا، گوڵشان باسی له قوتابخانه ئایینیه‌كان كردبوو، كه منداڵان په‌روه‌رده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه بانگخواز و به‌و هۆیه‌وه ره‌خنه‌ی له توركه عه‌لمانییه‌كان گرتبوو.
بڵاوبوونه‌وه‌ی وته‌كانی گوڵشان له سۆشیال‌میدیادا، ناڕه‌زایی و توڕه‌یی به‌رپرسانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی ئیسلامی فه‌رمانڕه‌وای توركیای به‌دوای خۆیدا هێندا.
پرسی گوڵشان، سه‌ردێڕی رۆژنامه‌كانی ئه‌و وڵاته عه‌لمانییه‌یه، كه زۆرینه‌ی ره‌های دانیشتوانی موسڵمانن.
گوڵشان له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، له باره‌ی كه‌سێكه‌وه وتبووی، لادانی به هۆی په‌روه‌رده‌كه‌یه‌تی، كه له قوتابخانه‌یه‌كی پێگه‌یاندنی پێشنوێژ و وتارخوێنان خوێندوویه‌تی.
وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، عومه چه‌لیك، له‌و باره‌یه‌وه وتی: به ئامانجگرتنی كۆمه‌ڵگه به تۆمه‌تی لادان و هه‌وڵدان بۆ دابه‌شكردنی توركیا تاوانه و په‌ڵه‌یه به نیوچه‌وانی مرۆڤایه‌تییه‌وه.
گوڵشان داوای لێبوردنی له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه كردووه، پارێزه‌ره‌كه‌یشی رایگه‌یاندووه، دادگا هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه بۆ له زیندان هێشتنه‌وه‌ی گوڵشان.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس