نزیكه‌ی 80 كۆچبه‌ری كورد له ئاوی هه‌رێمایه‌تی یۆنان‌دا ژیانیان له مه‌ترسیدایه
K24 – هه‌ولێر:
نزیكه‌ی 80 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری كورد، كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سه‌رده‌شتی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانن، له ئاوی هه‌رێمایه‌تی یۆنان‌دا و له ده‌ریای ئیجه‌دا گیریان خواردووه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و یه‌خته‌ی كۆچبه‌ره كورده‌كان، كه ژماره‌یه‌كیان ئافره‌ت و منداڵن، له ئاوی سێپه‌نجه‌دان و بزوێنه‌ری یه‌خته‌كه په‌كی كه‌وتووه و لێخوڕانی یه‌خته‌كه به چوپ رایان كردووه و په‌نابه‌ره‌كان به ته‌نیا ماونه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، سایتی پشتی نیوز، بڵاویكرده‌وه، هێزی پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی یۆنان ئاگادار كراونه‌ته‌وه و تا نزیك له 100 مه‌تر له یه‌ختی په‌نابه‌ره‌كان نزیك كه‌وتوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ستی هاوكاریان بۆ درێژ نه‌كردوون و نه‌یانویستووه رزگار بكرێن.
پشتیوان جاف، رۆژنامه‌نووسی كورد له یۆنان و سه‌رنووسه‌ری پشتینیوز، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، هێزی كه‌ناراوه‌كانی یۆنان به مه‌به‌ست كۆچبه‌ره‌كانیان رزگار نه‌كردووه و بینیویانه سه‌لامه‌تن، وازیان لێهێناون بۆ ئه‌وه‌ی رووبكه‌نه ئاوی هه‌رێمایه‌تی ئیتاڵیا و ئه‌و ژماره كۆچبه‌ره له یۆنان تۆمار نه‌كرێن.
روونیشیكرده‌وه، ئێستا یه‌خته‌كه‌ی كۆچبه‌ره كورده‌كان گه‌یشتووه‌ته نزیك ئاوی هه‌رێمایه‌تی ئیتاڵیا و به هۆی نه‌مانی هێڵی ئینته‌رنێته‌وه، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ پچڕاوه.