کوردستان24 دوایین زانیارییەکان لەبارەی کۆچبەرە کوردەکان دەخاتەڕوو

"بڕیاروایە رەوانەی نزیکترین بەندەری یۆنان بکرێن"
دەریای ئیجە - فۆتۆ: aa
دەریای ئیجە - فۆتۆ: aa

K24 - هەولێر:

نزیكه‌ی 80 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری كورد، كه‌ زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سه‌رده‌شتی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانن و لە ئاوی هەرێمایەتی یۆناندا گیریانخواردبوو، رزگارکران و بە کەشتیەکی بارهەڵگر رەوانەی وشکانی دەکرێن.

پشتیوان جاف رۆژنامەنووس بە کوردستان24ـی راگەیاند، کەشتیەکی گەورەی بارهەڵگر کۆچبەرەکانی رزگارکردووە و بڕیاروایە لە چەند کاتژمێرێکی داهاتوودا، رەوانەی نزیکترین بەندەری یۆنان بکرێن.

ئاماژەی بەوەشدا، "لەنێو کۆچبەرەکاندا منداڵ و ئافرەت هەن و بارودۆخی تەندروستییان جێگیرە و هەمووان سەلامەتن".

دوو رۆژ لەمەوبەر نزیكه‌ی 80 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری كورد، كه‌ زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سه‌رده‌شتی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان بوون، له‌ ئاوی هه‌رێمایه‌تی یۆناندا و له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا گیریان خواردوو و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروستبوو.