دەوڵەتی یاسا: ئامادەنەبوونی رەوتی سەدر لە دیالۆگی نیشتمانی گرنگ نییە
K24 - هەولێر
ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نەبوونی رەوتی سەدر لە دیالۆگی نیشتمانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە گرنگ نازانێت.
زوهەیر چەلەبی، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، ئامادەنەبوونی رەوتی سەدر لە كۆبوونەوەكانی دیالۆگی نیشتمانی بە گرنگ نازانن.
راشیگەیاند: "چوارچێوەی ھەماھەنگی بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان".
ھاوكات ره‌فیق ساڵحی، سەرکردە لە چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرایكرد، له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان پاشگه‌ز نابنه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش توانیانە زیاتر له 180 واژۆی په‌رله‌مانتاران كۆبكه‌نه‌وه.
رۆژی 17/8/2022، لەسەر پێشنیازی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی هێزه سیاسییه عێراقییه‌كان، به‌بێ به‌شداری نوێنه‌رانی ره‌وتی سه‌در كۆبوونه‌وه، ئەمەش بە دیالۆگی نیشتمانی ناودەبرێت بۆ دەربازبوونی عێراق لەو دۆخە چەقبەستووەی تێیکەوە. بڕیاربوو 25ی ئەم مانگە کۆبوونەوەی دووەمی لایەنەکان بەڕێوەبچێت، بەڵام بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.